پیاوێکی کورد کەرێکی هەبوو تۆپی دەستی ...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
714 مشاهده
پیاوێکی کورد کەرێکی هەبوو تۆپی؛ دەستی کرد بە قوڕپێوان و باوکەڕۆ بە دەوریا. خەڵک و خوا چوون بەلایەوە پێیان وت: برا بۆ چ وا ئەکەی؟ کەر چییە پیاو وای بۆ بکا؟ ئەویش وتی: برا لێم گەڕێن کۆستم کەوتگە، بۆ کەرەکە ناگریم، بۆ ئەوە ئەگریم کە کەر وە کەس دەرنەماگە ئیتر وەچی بارئاشەکەم بهاڕم؟