پیاوێکی ناودار هەبوو لە سلێمانی برایەکی ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  537 مشاهده

پیاوێکی ناودار هەبوو لە سلێمانی برایەکی هەبوو لە ئیش و کاری حوکومەتییا بوو دەستیان لە ئیش کێشابووەوە. لە دەرەوەی سلێمانی بوو، ناردبووی بۆ لای ئەم برا ناودارەی کە پانزە دیناری بۆ بنێرێ بۆ ئەوەی پێی بگەڕێتەوە بۆ سلێمانی. ئەویش ئەم تەلەگرافەی بۆ ئەنێرێ: ماذا هذا هی؟ المسالة کیفیة، خمسة عشر دینار بالبرید السلمانیةعربی، بین مەسەلە چییە؟ کیفیتم بۆ بەیان بکە.