پیاوێکی ناودار هەبوو لە سلێمانی برایەکی ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  525 بینین

پیاوێکی ناودار هەبوو لە سلێمانی برایەکی هەبوو لە ئیش و کاری حوکومەتییا بوو دەستیان لە ئیش کێشابووەوە. لە دەرەوەی سلێمانی بوو، ناردبووی بۆ لای ئەم برا ناودارەی کە پانزە دیناری بۆ بنێرێ بۆ ئەوەی پێی بگەڕێتەوە بۆ سلێمانی. ئەویش ئەم تەلەگرافەی بۆ ئەنێرێ: ماذا هذا هی؟ المسالة کیفیة، خمسة عشر دینار بالبرید السلمانیةعەرەبی، بین مەسەلە چییە؟ کیفیتم بۆ بەیان بکە.