شێخ مەجیدی شێخ محەمەدی بریندار هەبوو لە ...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
717 مشاهده
شێخ مەجیدی شێخ محەمەدی بریندار هەبوو لە سلێمانی، ئەمە ژنی نەهێنا بوو. هەر لە خانەقای حاجی مەلا عەلیدا ژیانی خۆی ڕابواردبوو؛ لە گەنجییەوە تا پیری. ساڵی بۆمب و بۆردمانەکە خەڵکی گەڕەک بە ژن و پیاو و منداڵ و کوڕ و کچەوە لە ترسی بۆردمان هەبوو چوبوونە حەوشەی خانەقاوە. دیارە ئەبێ ئەوە چ ترس و لەرزێک بووبێ ڕووی کردبێتە ئەو عالەمە و هەر یەکە ئەبێ لە چ حاڵێکدا بووبن؟ کە چی ئا لەو کاتەدا ئەچێ باوەش ئەکا بە کۆڵەکەی مزگەوتەکەدا و سەیرێکی دیمەنی ئەو زەرد و سوور و بەترسانە ئەکا ئەڵێ: خەفەت بۆ بێ خەفەتی خۆم ئەخۆم!