فایەق بێکەس جارێک دەورییەک یاپراخ لە بەر...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  618 مشاهده

فایەق بێکەس جارێک دەورییەک یاپراخ لە بەردەمیا بوو بە کوێرە کوێرە و بەفیزێکەوە ئەیخوارد. عەزیز ئەفەندی قامیش هەبوو ئەچێ بە سەریا پێی ئەڵێ: فایەقە کوێر ئەوە چی ئەخۆی؟ ئەویش ئەڵێ: بۆیە. ئەڵێ بۆیە یانێ چی؟ من ئەڵێم چی ئەخۆی؟ ئەڵێ: عەزە! درێژەی مەدەرێ من لە کورتی ئەیبڕمەوە تۆ ئەڵێی چی ئەخۆی؟ من ئەڵێم یاپراخ. ئەڵێی بەشم بدە. ئەڵێم نایدەم. ئەڵێی بۆ چی؟ ئەڵێم بۆیە!