پیاوێک هەبوو لەو شارەزوورە مامە حەمەیی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  687 مشاهده

پیاوێک هەبوو لەو شارەزوورە «مامە حەمەی»ی ناو بوو. ڕۆژێک یەکێ لە هاوەڵەکانی ئەچێتە لای پێی ئەڵێ: مامە حەمە هاتووم بۆ «ڕەشکە» کەتان هەندێ کا لە خەرمانەکەمانا ماوەتەوە بیکەمە ناوی و پێی بگوێزمەوە. ئەویش ئەڵێ: بەخوا ڕۆڵە گاڵمان لەسەر هەڵخستووە. کابرا ئەڵێ: کاکە حەمە گاڵ چۆن لەسەر ڕەشکە هەڵ ئەخرێ؟ ئەویش ئەڵێ: ئاخر کوڕم نەدان مەعنای چییە؟!