ئەیا ڕەفیقی شەفیقم حەریمی ڕازی نیهانم

از کتاب:
دیوانی بێخود
اثر:
بیخود (1879-1955)
 1 دقیقه  1107 مشاهده
ئەیا ڕەفیقی شەفیقم، حەریمی ڕازی نیهانم
ئەدیبی فیکری حەقیقیم، نەدیمی ڕۆحی ڕەوانم
ئەگەر لە حاڵم ئەپرسی، بە سەنگی سورمەیی دووری
شکاوە شووشەیی وەسڵم، نەماوە نوتقی زمانم
کە ئەچمە حوجرە ئەڵێی دەشتی شارەزووراعلامە بەبێ تۆ
وڵاخ ئەخاتە مەلە ئاوی زەڵماعلامی ئەشکی ڕەوانم
بە شەو پەپوولەسیفەت خول ئەخۆم بە دەوری چرادا
کە ڕۆژ هەڵات ئیکە خورشیدپەرستی بورجی دوکانم
ئەوەندە مەحوی غەمم ئەی عەزیزی میسری بەلاغەت!
دەهانی یۆسفاعلامی سانی سیفەت، نەماوە نیشانم
وەری گەڵای تەرەبی باغی دڵ بە پایزی ئەندووهـ
درەنگە بێرەوە پیر بوو بەهاری عومری جوانم
بەجێ نەمێنی لە کەرکووکمکان، نەبیتە باعیسی خوێنم
ئەگەر نەیەیتەوە «لەوسەر»، ئەبیتە قاتیلی جانم
وەکیل بە تۆ کە سەلامی منت گەیاند بە فەقێکان
لەپاش موسافەحە عەرزیان بکە کە بەندە فڵانم
بفەرموو بێخودتخلصی شیرین کەلام ئەڵێ بە هەمووتان...
ئەگەرچی خوسرەوی شیعرم، بەڵام غوڵامی ئەوانم