ئەیا ڕەفیقی شەفیقم حەریمی ڕازی نیهانم
لە کتێبی:
دیوانی بێخود
بەرهەمی:
بێخود (1879-1955)
1 خولەک
1112 بینین
ئەیا ڕەفیقی شەفیقم، حەریمی ڕازی نیهانم
ئەدیبی فیکری حەقیقیم، نەدیمی ڕۆحی ڕەوانم
ئەگەر لە حاڵم ئەپرسی، بە سەنگی سورمەیی دووری
شکاوە شووشەیی وەسڵم، نەماوە نوتقی زمانم
کە ئەچمە حوجرە ئەڵێی دەشتی شارەزوورناوی تایبەتە بەبێ تۆ
وڵاخ ئەخاتە مەلە ئاوی زەڵمناوی تایبەتی ئەشکی ڕەوانم
بە شەو پەپوولەسیفەت خول ئەخۆم بە دەوری چرادا
کە ڕۆژ هەڵات ئیکە خورشیدپەرستی بورجی دوکانم
ئەوەندە مەحوی غەمم ئەی عەزیزی میسری بەلاغەت!
دەهانی یۆسفناوی تایبەتی سانی سیفەت، نەماوە نیشانم
وەری گەڵای تەرەبی باغی دڵ بە پایزی ئەندووهـ
درەنگە بێرەوە پیر بوو بەهاری عومری جوانم
بەجێ نەمێنی لە کەرکووکشوێن، نەبیتە باعیسی خوێنم
ئەگەر نەیەیتەوە «لەوسەر»، ئەبیتە قاتیلی جانم
وەکیل بە تۆ کە سەلامی منت گەیاند بە فەقێکان
لەپاش موسافەحە عەرزیان بکە کە بەندە فڵانم
بفەرموو بێخودناسناوی ئەدەبیی شیرین کەلام ئەڵێ بە هەمووتان...
ئەگەرچی خوسرەوی شیعرم، بەڵام غوڵامی ئەوانم