گەر هودهودەکەی بادی سەبا بێ لە سەباتان

از کتاب:
دیوانی بێخود
اثر:
بیخود (1879-1955)
 1 دقیقه  4392 مشاهده
گەر هودهودەکەی بادی سەبا بێ لە سەباتان
گەر تەختی سولەیمانییە ئەیخاتە هەواتان
دوێنێ نەفەسم بوو بە عەتارخانەیی چینی
هێنای کە سەبا نامەیی موشکینی وەفاتان
لەم گوڵشەنە گەر حاڵی دڵ و ڕۆحم ئەپرسن
ئەی مورغی زمانم شەو و ڕۆژ نەغمەسوراتان
دڵ ڕۆییوە، بیستوومە ئەڵێن وا لە مەدینەاعلام
ڕۆح ماوە کە بیکەم بە فیداتان بە فیداتان
چاوم کە لەلام گۆزەیە، ئەشکم بە مەسەل ئاو
خۆیشم کە لەلای ئێوەم ئەوا بووم بە سەقاتان
سەد شوکری خودا چاکەوە بوو خەستەکەی ئێمەیش
ئەی دافیعی تیفووسی دەروون تۆزێ دۆعاتان
بێخودتخلص کە هەتیوی دەری ئەولادی ڕەسوولە
نازدارە، فەرامۆشی مەکەن تۆ بی خوداتان