گەر هودهودەکەی بادی سەبا بێ لە سەباتان
لە کتێبی:
دیوانی بێخود
بەرهەمی:
بێخود (1879-1955)
1 خولەک
5751 بینین
گەر هودهودەکەی بادی سەبا بێ لە سەباتان
گەر تەختی سولەیمانییە ئەیخاتە هەواتان
دوێنێ نەفەسم بوو بە عەتارخانەیی چینی
هێنای کە سەبا نامەیی موشکینی وەفاتان
لەم گوڵشەنە گەر حاڵی دڵ و ڕۆحم ئەپرسن
ئەی مورغی زمانم شەو و ڕۆژ نەغمەسوراتان
دڵ ڕۆییوە، بیستوومە ئەڵێن وا لە مەدینەناوی تایبەت
ڕۆح ماوە کە بیکەم بە فیداتان بە فیداتان
چاوم کە لەلام گۆزەیە، ئەشکم بە مەسەل ئاو
خۆیشم کە لەلای ئێوەم ئەوا بووم بە سەقاتان
سەد شوکری خودا چاکەوە بوو خەستەکەی ئێمەیش
ئەی دافیعی تیفووسی دەروون تۆزێ دۆعاتان
بێخودناسناوی ئەدەبی کە هەتیوی دەری ئەولادی ڕەسوولە
نازدارە، فەرامۆشی مەکەن تۆ بی خوداتان