مەلا ڕەشیدێکی داودە هەبوو بانگبێژ بوو لە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  700 مشاهده

مەلا ڕەشیدێکی داودە هەبوو بانگبێژ بوو لە مزگەوتی مەنارە نەخشینە لە کەرکووک. هەر وەخت کە بانگی ئەدا بە دەم بانگدانەکەوە دەستی ئەکرد بە ڕاکردن بەسەر بانەکەدا. جارێک لێیان پرسی: ئەوە بۆ چ وا لە کاتی بانگدا ڕائەکەی؟ ئەیوت: خەڵک ئەڵێن تۆ لە دوورەوە دەنگت خۆشە، ڕائەکەم بۆ ئەوە لە دوورەوە گوێم لە دەنگی خۆم بێ بزانم ڕاست ئەکەن دەنگم خۆشە!