لە کەرکووک دوو منداڵ بە یەک فێر ببوون...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  785 مشاهده

لە کەرکووک دوو منداڵ بە یەک فێر ببوون. هەر لە زەمانی منداڵییەوە هەتا دەوری پیری ئەوە ئیشیان بوو. ڕۆژێک لەسەر مەنارەی مزگەوتێک لە «قەڵا» ئەو ئیشە ئەکەن و پاش لێ بوونەوە شوێنەکەیان بەرز ئەبێ - سەرێکی شارەکە ئەکەن. یەکێکیان ئەڵێ: بە خوا ئەم شارە چاکە هەتا بێت وێرانتر و کاولتر ئەبێ. ئەوی کەیان ئەڵێ شارێک کە پیرە موبارەکەکانی من و تۆ بین لەمە چاکتر و ئاوەدانتر نابێ!