پاشا کۆرەی ڕواندز لەشکری ناردبوو بۆ سەر ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  800 مشاهده

پاشا کۆرەی ڕواندز لەشکری ناردبوو بۆ سەر هەولێر. کابرایەکی «سیان» لە لەشکرەکەدا بوو قەڵغانێکی پێبوو لە بن قەڵاتی هەولێر، یەکێک لەسەر قەڵاتەکەوە بەردێک فڕێ ئەداتە خوارەوە، بەردەکە ئەکەوێ لەسەر کابرای سیان سەری ئەشکێ. جا کابرای سیان ئەیوت: ئەرێ کابرا! چما تۆ کوێری ئەم قەڵغانە زلە نابینی وا بەردەکە ئەدەی لە سەری من و سەرم ئەشکێنی!