حەمەی سان ئەحمەد هەبوو لەو هەورامانە ...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
895 مشاهده
حەمەی سان ئەحمەد هەبوو لەو هەورامانە، هەندێ جار ئەیکردە ئەم بەرەوە مەڕ و شتی ئەدزی و ئەچووەوە، کە ئەچووەوە مەڕەکانی سەر ئەبڕی و ئەیبەخشییەوە بە سەر خەڵکا، خەڵکەکەش ئەیانزانی ئەمە هی دزییە. ئەیانوت: ئەمە چ مەعنایەکی تێدایە تۆ مەڕ ئەدزی و ئەیبەخشیتەوە؟ ئەیوت: ئێوە ئەزانن کە خێری بەخشینەوەکە لەگەڵ گوناحی دزییەکەیدا بەرانبەر ئەوەستێ. لەم ناوەدا منیش پێست و ڕیخۆڵە و دووگەکەی دەستم ئەکەوێ و بە قازانج بۆم ئەمێنێتەوە!