کابرایەک هەبوو دوو ژنی هەبوو ژنەکان لە ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  803 مشاهده

کابرایەک هەبوو دوو ژنی هەبوو. ژنەکان لە بەین خۆیانا وەکوو هەموو هەوێیەک تێکچوون؛ دەستیان کرد بە جنێودان بە یەک. ڕۆژێک ژنێکی تر لە یەکێ لەو هەوێیانەی پرسی: ئەرێ خوشکێ تۆ منداڵت هەیە لە مێردەکەت؟ وتی: من حەوت کوڕم هەیە هێندووکە هێندووکە. پەنجەشی بۆ بەرز ئەکردەوە. وتی: ئەی هەوێکەت؟ وتی: ئەو یەکێکی هەیە ئەوەندەی خرسێک. باوەشی بۆ ئەگرێتەوە وەکوو یەکێ وێنەی بکێشێ.