کابرایەک کوڕێکی نالەباری بێگوێی هەبوو...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  757 مشاهده

کابرایەک کوڕێکی نالەباری بێگوێی هەبوو؛ زۆر لێی ناڕازی بوو. ڕۆژێک لە لای دۆستێکی خۆی دەستی کرد بە دەردەدڵکردن لە دەست کوڕەکەی و پێی وت: بەڵکوو تۆ نەختێ ئامۆژگاری بکەی. ئەویش وتی: برام کوڕەکەت زۆر بێگوێ و لاسارە. ئامۆژگاری پیاوی شێت نەبێ بە گوێیا ناچێ. باوکەکەش وتی: ئای بە قوربانت بم! ئاخر بۆیە منیش بە تۆ ئەڵێم!