کابرایەک لەو دەشتی دزەییە -بیلامانێ- هات...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  772 مشاهده

کابرایەک لەو دەشتی دزەییە -بیلامانێ- هاتبوو بە سەریا مانگایەکیان هەبوو، مانگاکەی گابوو. پاش ماوەیەک مانگاکە ئاوس ببوو؛ دیارە گای لێ پەڕیبوو. کابرا دوو سێ کوڕی هەبوو، زۆر خۆشی خۆشی ئەوەیان بوو کە مانگاکەیان ئاوسە. هەموو جار ئەیانوت: باوە! ئیشەڵڵا مانگاکەمان گۆلکە مێچکەیەک دێنێت. کابراش زۆر ترسی لێ نیشتبوو ئەیوت: کوڕم هەر گۆلکە بێ قەیناکا. (کابرا ترسی ئەوەی هەبوو لە باتی گوێرەکە بەچکە ئینسانێک بێنێت!)