کابرایەک هەبوو حاجیالیی ناو بوو خەڵکی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  724 مشاهده

کابرایەک هەبوو «حاجیالی»ی ناو بوو. خەڵکی ئەو وڵاتی باڵەکایەتییە بوو. هەژار کەوتبوو، بە هەژاری کەوتبووە سابڵاخ. بە ئێواران ئەچوو لە مزگەوتەکانا دەستەسڕێکی ڕائەخست و بە دیاریەوە دا ئەنیشت بۆ ئەوەی شتێکی بۆ بخەنە سەر. لە ئاخرا بە مزگەوتی سوور فێر ببوو. هەموو نوێژی شێوانێ ئەچووە ئەوێ دەستە سڕەکەی ڕائەخست و لەبەر خۆیەوە ئەیوت: حاجیاڵیمە، باڵەکیمە، ژن مردیە، پەک کەوتیمە، یەکێ بە خێر بابی؛ پیرەداکێ، پیرخوشکێکی هەبێ، وێم دا حەو پشتی دەچێتە بەحەشتی!