بیحەمدیللا دڵی دەریایە خادم
از کتاب:
دیوانی بێخود
اثر:
بیخود (1879-1955)
2 دقیقه
2953 مشاهده
بِحَمْدِ اللهعربی دڵی دەریایە خادماعلام
خەیاڵی گەوهەری یەکتایە خادماعلام
لە دوڕجی نەزم و نەسری لەفزی ئەودا
مەعانی لوئلوئی لالایە خادم
لە عەرسەی شاترنجی ئیعتیقادا
لەسەر ئەسپی سەداقەت شایە خادم
لە لوجنەی ئینتیخابی حوسنی خوڵقا
وەکوو نائیب ڕەئیس ئەعزایە خادم
لە سایەی وەسفی باڵا نەونەمامان
کەلامی تا بڵێی باڵایە خادم
عەزیزان بۆ قوماشی یووسفی عیشق
خەریدارێکی بێ پەروایە خادم
لە دیوانی بەهەشتی قەت مەپرسن
کە یەک میسراعی سەد تووبایە خادم
لە خومخانەی دوکانا وەختی نووسین
سیاهی مەی قوتوو مینایە خادم
ئەگەر مەهدیاعلام لە عەسری نادراعلاما بوو
بەڵێ لەم عەسرەشا میرزایە خادم
بە «خێ» خێی خەتتی مەشقی اِبن مُقلەاعلام
بە «ئەلف» ئەلفی هەزار ئیملایە خادم
نەوەک هەر دالی دالی دیققەتە و بەس
٤٠حساب ابجد: ؟یشی میمی سەد مەعنایە خادم
مەڵێ «کۆیی» نەژادە و بەس بفەرموو
کە خەڵقی جَنّتُ المَأويعربییە خادم
لەلای من بۆ تەواوی دڵنەخۆشان
مەقامی عەینی موستەشفایە خادم
بە نووری شەمسی دین گەر مونعەکیس بوو
لە سایەی شیعری مەولانایە خادم
چە مەولانا جلال الدّیناعلامی ڕۆمی
کە ڕۆژی مەحزە ئەو حیربایە خادم
لە عیلمی باخەوانی مەسنەویدا
ڕیازی مەعنەوی ئارایە خادم
لە زەهری ماری غەیبەت چۆن ئەترسێ
کە تریاکی حوزووری لایە خادم
خودا حەز کا لەگەڵ جیرانی پاکی
لە زومڕەی بەرزی اَهلُ اللهعربییە خادم
دەوامی بێ بە قەد عومری کوڕی خۆی
هەتا شیعری لە دنیا دایە خادم