بیحەمدیللا دڵی دەریایە خادم

لە کتێبی:
دیوانی بێخود
بەرهەمی:
بێخود (1879-1955)
 2 خولەک  3440 بینین
بِحَمْدِ اللهعەرەبی دڵی دەریایە خادمناوی تایبەت
خەیاڵی گەوهەری یەکتایە خادمناوی تایبەت
لە دوڕجی نەزم و نەسری لەفزی ئەودا
مەعانی لوئلوئی لالایە خادم
لە عەرسەی شاترنجی ئیعتیقادا
لەسەر ئەسپی سەداقەت شایە خادم
لە لوجنەی ئینتیخابی حوسنی خوڵقا
وەکوو نائیب ڕەئیس ئەعزایە خادم
لە سایەی وەسفی باڵا نەونەمامان
کەلامی تا بڵێی باڵایە خادم
عەزیزان بۆ قوماشی یووسفی عیشق
خەریدارێکی بێ پەروایە خادم
لە دیوانی بەهەشتی قەت مەپرسن
کە یەک میسراعی سەد تووبایە خادم
لە خومخانەی دوکانا وەختی نووسین
سیاهی مەی قوتوو مینایە خادم
ئەگەر مەهدیناوی تایبەت لە عەسری نادرناوی تایبەتا بوو
بەڵێ لەم عەسرەشا میرزایە خادم
بە «خێ» خێی خەتتی مەشقی اِبن مُقلەناوی تایبەت
بە «ئەلف» ئەلفی هەزار ئیملایە خادم
نەوەک هەر دالی دالی دیققەتە و بەس
٤٠حسێبی ئەبجەد: ؟یشی میمی سەد مەعنایە خادم
مەڵێ «کۆیی» نەژادە و بەس بفەرموو
کە خەڵقی جَنّتُ المَأويعەرەبییە خادم
لەلای من بۆ تەواوی دڵنەخۆشان
مەقامی عەینی موستەشفایە خادم
بە نووری شەمسی دین گەر مونعەکیس بوو
لە سایەی شیعری مەولانایە خادم
چە مەولانا جلال الدّینناوی تایبەتی ڕۆمی
کە ڕۆژی مەحزە ئەو حیربایە خادم
لە عیلمی باخەوانی مەسنەویدا
ڕیازی مەعنەوی ئارایە خادم
لە زەهری ماری غەیبەت چۆن ئەترسێ
کە تریاکی حوزووری لایە خادم
خودا حەز کا لەگەڵ جیرانی پاکی
لە زومڕەی بەرزی اَهلُ اللهعەرەبییە خادم
دەوامی بێ بە قەد عومری کوڕی خۆی
هەتا شیعری لە دنیا دایە خادم