حاجی سەعیدی مەلا حەسەنی عەلاف وتی لەگەڵ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  693 مشاهده

حاجی سەعیدی مەلا حەسەنی عەلاف وتی، لەگەڵ چەند کەسێکا چووین بۆ ئەو شارەزوورە لەو سەری ئاوی «موان»ە دوو سێ کەسی شارەزووری ڕاکشابوون لەسەر تەنیشت؛ هیچ گوێیان نەداینێ. وتی منیش وتم: ئێستە ئەمانەتان بۆ ئەهێنمە جۆش. وتی، وتم: ئەرێ برا کەس هەیە لەم ناوەدا پارەی لۆکە وەر بگرێ؟ من شەش حەو هەزار دینارم هێناوە ئەمەوێ دای مەرزێنم بە سەلەمی لۆکە. وتی یەکێ لە کابراکان تۆزێ قوت بووەوە و وتی: برا با بچم دەنگ ئاوایی بدەم. هەرئەمەی وت ڕاست بووەوە، وتی کابرای هاوڕێی دەستی دایە وتی: خوا بتگرێ بۆ کوێ ئەچی گاڵتەت پێ ئەکا.