لەو شارەزوور باران دایکردبوو کردبووی بە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  791 مشاهده

لەو شارەزوور باران دایکردبوو. کردبووی بە ڕەهێڵە هەر خۆشی نەئەکردەوە. کابرایەک هەبوو مارفی ناو بوو بەم بارانە زۆر تەنگاو بوو، هەر ئەیوت: ئەمە چییە هەر نایوڕێتەوە؟ یەکێکی تر لەوێ بوو وتی: موڵکی خۆیەتی چی لێ ئەکا لێی ئەکا. مارف وتی: برا چی موڵکی خۆیەتی، کە هاوین هات هەمووی ئەوێ وە موڵکی حامد بەگ و حەسەن بەگ، کە زستان هات ئەوێت وە مڵکی خوا!