کابرایەکی جاف لەو وڵاتە گایەکی لێ ون ببوو...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  718 مشاهده

کابرایەکی جاف لەو وڵاتە گایەکی لێ ون ببوو، شوێن نەما بە شوێنیا نەگەڕێ. بەدەم گەڕانەوە ڕێی کەوتە ناو دارستانێکی مازوو، کوڕ و کچێک لەوێ مازوویان ئەکرد. ئەم ئەوانی دی ئەوان ئەمیان نەدی. گوێی لێ بوو کچەکە بە کوڕەکەی ئەوت: بۆچ ئەوەندە سەیرم ئەکەی؟ کوڕەکەش ئەیوت: چاوەکەم هەرچی دنیایە و هەرچی لە دنیادا هەیە لە ناو ئەو چاوە جوانانەتا ئەیبینم. کتوپڕ کابرا لێیان ڕاست بووەوە و وتی: گووی تۆی لێ نەوارێ ئا بزا گاکەی من نابینی لە چاویا، دنیا نەما بۆی نەگەڕێم.