هەر حاجی سەعید گێڕایەوە وتی جارێک ڕەشەی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  684 مشاهده

هەر حاجی سەعید گێڕایەوە وتی: جارێک ڕەشەی دۆستم لەگەڵ کابرایەکی شارەزووریدا ببوو بە دەمەقڕەیان لەسەر حسابات و ڕەشە قسەی بە شارەزووری ئەوت. کابرای شارەزووریش وتی: کاکە ڕەشی بۆ چ قسە وە شارەزووری ئێژی؟ تۆ ئەوێ هەر مەمنوونی شارەزووری وی، هەتا چل ساڵی تری دوای خۆیشت ناوت لە قەید و قیوودی حوکمەتدا هەر ئەمێنێ!