ئەی خودا ئەی ڕافیعی نۆ سەقفی گەردوون بێ عەمەد
پێنج خشتەکی لەسەر شیعری فەوزی
از کتاب:
دیوانی بێخود
اثر:
بیخود (1879-1955)
2 دقیقه
2278 مشاهده
ئەی خودا، ئەی ڕافیعی نۆ سەقفی گەردوون، بێ عەمەد
نیعمەتت بۆ ئێمە لايُحْصيعربی، سیفاتت لايُعَدّعربی
شُكرُ لِلّهعربی تا دەوامی بێ لەگەڵ ڕۆحا، جەسەد
پڕ زمان و دڵمە یا ڕەب، قُلْ هُوَ اللّه أَحَدعربی
زیکر و فیکری زاهیر و باتینمە اَللّه الصَّمَدعربی
بێکەس و بێماڵ و جاهم يا رسول اللّهعربی دەخیل
زۆر فەقیر و بێ پەناهم يا رسول اللّهعربی دەخیل
تۆی بە وەڵڵا خزراعلامی ڕاهم يا رسول اللّهعربی دەخیل
ڕێگە لێ ون بووی گوناهم يا رسول اللّهعربی دەخیل
وا لە دەشتی چۆڵی عیسیانا خەریک ماوم مەدەد
تێکەڵی دنیای دەنی عەقڵ و دیرایەت ون ئەکا
سەیری مەلها سینەمای چاکە و عینایەت ون ئەکا
تۆزی بێ دینی عەجەب جادەی ویلایەت ون ئەکا
گێژەڵووکەی مەعسیەت ڕێگەی هیدایەت ون ئەکا
لَمْ يَلِدْعربی ڕۆشن کە بەرچاوم وَ لَمْ يُولَدْعربی مەدەد
غەیری تۆ نیعمەت بە کەس کام پادشای ذي شَأنعربی ئەدا
تاج و نەجمەی لاعربی و إلاّعربی بێ بەدەڵ نیشان ئەدا
ناوی تۆ سەروەت بە خاوەن ئێش و بێ ئیشان ئەدا
نەفیی و ئیسباتە کە زیکری ڕێ بە حەق پیشان ئەدا
وا منیش ڕێبواری ئەو ڕێیەم خودا بمکەی بەڵەد
ئەو حەکیمانەی کە کەششافی هەموو وشک و تەڕن
مووشکافی نوقتەنوقتەی حیکمەتی بەحر و بەڕن
عالمی دانا گەر ئەهلی چاکە یا ئەهلی شەڕن
مەشریق و مەغریب لە دەرکی زاتی تۆ کوێر و کەڕن
لَمْ يَلِدْعربی وەڵڵا ئەزەل چەشتت، وَ لَمْ يُولَدْعربی ئەبەد
فەوزییااعلام وا ڕادیۆی لوتفی خودا بێ باتری
هاتە سەر ئیخباری عەفوی تۆ، نیهان و زاهیری
تۆش لە غەزنەیناعلامی سەنادا لێدە تەپڵی نادراعلامی
عاقیبەت محموودعربیی کردی، چونکە إخلاصعربی ئاخری
لَمْ يَكنْ لَهُعربی کاری پێک هێنای لەگەڵ كفُوا أَحَدعربی