ئەی خودا ئەی ڕافیعی نۆ سەقفی گەردوون بێ عەمەد
پێنج خشتەکی لەسەر شیعری فەوزی
لە کتێبی:
دیوانی بێخود
بەرهەمی:
بێخود (1879-1955)
2 خولەک
2276 بینین
ئەی خودا، ئەی ڕافیعی نۆ سەقفی گەردوون، بێ عەمەد
نیعمەتت بۆ ئێمە لايُحْصيعەرەبی، سیفاتت لايُعَدّعەرەبی
شُكرُ لِلّهعەرەبی تا دەوامی بێ لەگەڵ ڕۆحا، جەسەد
پڕ زمان و دڵمە یا ڕەب، قُلْ هُوَ اللّه أَحَدعەرەبی
زیکر و فیکری زاهیر و باتینمە اَللّه الصَّمَدعەرەبی
بێکەس و بێماڵ و جاهم يا رسول اللّهعەرەبی دەخیل
زۆر فەقیر و بێ پەناهم يا رسول اللّهعەرەبی دەخیل
تۆی بە وەڵڵا خزرناوی تایبەتی ڕاهم يا رسول اللّهعەرەبی دەخیل
ڕێگە لێ ون بووی گوناهم يا رسول اللّهعەرەبی دەخیل
وا لە دەشتی چۆڵی عیسیانا خەریک ماوم مەدەد
تێکەڵی دنیای دەنی عەقڵ و دیرایەت ون ئەکا
سەیری مەلها سینەمای چاکە و عینایەت ون ئەکا
تۆزی بێ دینی عەجەب جادەی ویلایەت ون ئەکا
گێژەڵووکەی مەعسیەت ڕێگەی هیدایەت ون ئەکا
لَمْ يَلِدْعەرەبی ڕۆشن کە بەرچاوم وَ لَمْ يُولَدْعەرەبی مەدەد
غەیری تۆ نیعمەت بە کەس کام پادشای ذي شَأنعەرەبی ئەدا
تاج و نەجمەی لاعەرەبی و إلاّعەرەبی بێ بەدەڵ نیشان ئەدا
ناوی تۆ سەروەت بە خاوەن ئێش و بێ ئیشان ئەدا
نەفیی و ئیسباتە کە زیکری ڕێ بە حەق پیشان ئەدا
وا منیش ڕێبواری ئەو ڕێیەم خودا بمکەی بەڵەد
ئەو حەکیمانەی کە کەششافی هەموو وشک و تەڕن
مووشکافی نوقتەنوقتەی حیکمەتی بەحر و بەڕن
عالمی دانا گەر ئەهلی چاکە یا ئەهلی شەڕن
مەشریق و مەغریب لە دەرکی زاتی تۆ کوێر و کەڕن
لَمْ يَلِدْعەرەبی وەڵڵا ئەزەل چەشتت، وَ لَمْ يُولَدْعەرەبی ئەبەد
فەوزییاناوی تایبەت وا ڕادیۆی لوتفی خودا بێ باتری
هاتە سەر ئیخباری عەفوی تۆ، نیهان و زاهیری
تۆش لە غەزنەینناوی تایبەتی سەنادا لێدە تەپڵی نادرناوی تایبەتی
عاقیبەت محموودعەرەبیی کردی، چونکە إخلاصعەرەبی ئاخری
لَمْ يَكنْ لَهُعەرەبی کاری پێک هێنای لەگەڵ كفُوا أَحَدعەرەبی