مەلا مەحموودی حاجی عەلی لە سولەیمانی ڕۆژ...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
725 مشاهده
مەلا مەحموودی حاجی عەلی لە سلێمانی ڕۆژێک لە کۆڵانێکا ئەکەوێتە چاڵێکەوە، ناتوانێ بێتە دەرەوە، ناچار هاوار ئەکا. وا ڕێ ئەکەوێ لەو وەختەدا حەماڵێک بەوێدا ئەڕوا. حەماڵەکە گوێی لە دەنگەکە ئەبێ، سەر ئەکێشێتە چاڵەکەوە، مەلا مەحمووی چاو پێ ئەکەوێ، ئەڵێ: «یا حەمال ئیبنە موسلیم! بۆم ڕایەڵە حەبلێکی غلیڤی مەتین لە شەعری مەرەز، شەدم کە بە شەدێکی ناعیمی بەلا ئەزیەت، جەزبم کە بە جەزبێکی خەفیفی ئەهوەن، با لە قەعری ئەم بیری پڕ لە مەزڵەمەتە بێمە دەرەوە!.
حەماڵ کە گوێی لەمە ئەبێ، ئەڵێ: «دەستت بە گونم بۆخۆت و بۆ تورکی قسەکردنت، بیخۆ ئەوە جێگەتە» و لێی ئەدا ئەڕوا.