مامە حەمە هەبوو لەو شارەزوورە پیاوێکی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  475 مشاهده

مامە حەمە هەبوو لەو شارەزوورە، پیاوێکی بەدین و لەخواترس بوو. ڕۆژێک لە مزگەوتا نوێژی ئەکرد، خەڵکەکەش لە گۆی ئاگردانەکە دانیشتبوون، هەروا باسی ئەویان ئەکرد. مامە حەمە نوێژقایمە. ئەویش نوێژەکەی بڕی و وتی: «لەگەڵ ئەوەدا بەڕۆژووشم».