هەر ئەم مەلا مەحموودە مەلایەک لە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  501 مشاهده

هەر ئەم مەلا مەحموودە مەلایەک لە سلێمانی نەخۆش ئەبێ، ئەچێ بۆ چاوپێکەوتنی، ئەچێت و کوڕی مەلاکە دێت بە پیرییەوە، لێی ئەپرسێ: «ئیبنی حالی والیدت چۆنە؟» ئەڵێ: هەردوو قاچی وەرەمی کردبوو، ئەڵێ: «ئیبنی بڵێ وەرەمەت ڕەجلاە» ئەڵێ چیتر؟ ئەڵێ: وەرەمەکە دابووی لە ئەژنۆکانی، ئەڵێ: «ئیبنی بڵێ وەسل ئیلا ڕەکبەتەیهی. ڕۆڵە تۆ کوڕەمەلایت، قسە بە غەڵەت مەکە!» ئەڵێ ئەی لە پاشا؟ کوڕەکە ئەڵێ: «لە پاشا مردوو سەری چوو بە قەبری بابی تۆ و سیبەوییە و نفگوییەیدا».