کابرایەک گێڕایەوە وتی بە لای کەلاوەیەکدا...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  879 مشاهده

کابرایەک گێڕایەوە وتی: بە لای کەلاوەیەکدا تێپەڕیم گوێم لە دەنگی پشیلەیەک بوو لەم کەلاوەیەدا. کە سەیرم کرد هیچ دیار نییە، ئەوە نەبێ کە ئەمە مەلایەکە ئەمیاوێنێ! لەو وەختەدا منداڵێک لە ماڵێک هاتە دەرەوە، ڕووی کردە کەلاوەکە، مەلاکە گرتی، تێر و پڕی لێدا و گەلێ جنێوی دایە. لێم پرسی: وتم مامۆستا ئەمە چییە؟ وتی: «کوڕە من بە منداڵان ئەخوێنم، ئەم هەتیوە زۆڵەش بە لای خۆیەوە لای من ئەخوێنێ، هەموو جار خۆی ئەدزێتەوە و ئەچێتەوە بۆ ماڵەوە. پشیلەیەکیان هەیە لەگەڵ پشیلەکە یاری ئەکا. ئێستە من هاتم لێرە دەستم کرد بە میاوکردن، وا تێگەیشت ئەمە پشیلەکەی خۆیانە، هات بە دەنگمەوە، ئەوەتە منیش گرتم، سەرم نایە قوزی دایکی».