پیاوێک گێڕایەوە وتی چوومە حوجرەی مەلایە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  857 مشاهده

پیاوێک گێڕایەوە وتی: چوومە حوجرەی مەلایەک، کە بە مناڵانی ئەخوێند، سەیرم کرد هەر خۆیەتی. وتم: ئەفەندی ئەوە کوا مناڵەکان؟ وتی: وان لە کۆڵانا یاری ئەکەن. وتم: حەز ئەکەم چاوم پێیان بکەوێ. وتی: «فڵانی ناوێرم لەگەڵت بێم پێشانت بدەم، خۆت بچۆ ئەوا لەو کۆڵانەن، چاوت پێیان بکەوێ، بەڵام سەرت ڕووت کە، نەوەک لە دوورەوە بە منت بزانن، دێن و بە پەنجە و فیکە چاوت کوێر ئەکەن».