کابرایەکی بانگوێژ پارچە کاغەزێکی گرتبوو...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  1070 مشاهده

کابرایەکی بانگوێژ، پارچە کاغەزێکی گرتبوو بە دەستەوە، سەیری ئەکرد و بانگەکەی ئەدا. لێیان پرسی بانگ چۆن وا ئەدرێ؟ وتی: بچن لە مەلا بپرسن، چوونە لای مەلا وتیان: «سەلام عەلەیکم!». مەلا پارچە کاغەزێکی لە ژێر دۆشەکەکەی دەرهێنا و هەندێ سەیری کرد و پاشان وتی: « و علیکم السلام». وتیان: دەک وە چەمەر نەوێ.