ئەی محەممەد گەر دەرم کەی ڕوو لە کێ کەم بچمە کوێ

ستایشی پێغەمبەر
از کتاب:
دیوانی فانی
اثر:
ملا حسین فانی (1883-1983)
 1 دقیقه  930 مشاهده
ئەی محەممەداعلام گەر دەرم کەی ڕوو لە کێ کەم بچمە کوێ
خۆ گەدای دەروازەیی تۆ، باڵاتری هەر پادشا
غەوسی ئەعزەماعلام تۆ کوڕی دڵسۆزی ئەم زاتەی مەدەد
بۆ دەوای دەردم بپاڕێوە لە دەرگانەی خودا
بێقەرار و دەردەدار و دڵفیگار، ئیمڕۆ منم
ئەی خوداوەندی شیفادەر پێم کەرەم کە یەک دەوا
تاکوو ماچ کەم خاکی دەرگای ئەحمەداعلامی موختاری توو
خاکی ئیکسیرە لەبۆ ئەنواعی دەردی بێ شیفا
من بە ڕوویی ڕەشمەوە دێمە لات چی لێم بکەی
چونکی شک نابەم چە جێگای تر حەبیبی کیبریا
چوومە لای ڕۆژی فیراقم دەردی هیجرم عەرز کرد
وەسڵی من یەکسانە فەرمووی بۆ هەموو ئەهلی منا
فانیتخلص یا دەرمانی دەردت هەر لە یەک جێگایە بەس
تاکوو ماوی هەر بکەی هاوار خودا هاوار خودا