ئەی محەممەد گەر دەرم کەی ڕوو لە کێ کەم بچمە کوێ
ستایشی پێغەمبەر
لە کتێبی:
دیوانی فانی
بەرهەمی:
مەلا حوسێن فانی (1883-1983)
1 خولەک
837 بینین
ئەی محەممەدناوی تایبەت گەر دەرم کەی ڕوو لە کێ کەم بچمە کوێ
خۆ گەدای دەروازەیی تۆ، باڵاتری هەر پادشا
غەوسی ئەعزەمناوی تایبەت تۆ کوڕی دڵسۆزی ئەم زاتەی مەدەد
بۆ دەوای دەردم بپاڕێوە لە دەرگانەی خودا
بێقەرار و دەردەدار و دڵفیگار، ئیمڕۆ منم
ئەی خوداوەندی شیفادەر پێم کەرەم کە یەک دەوا
تاکوو ماچ کەم خاکی دەرگای ئەحمەدناوی تایبەتی موختاری توو
خاکی ئیکسیرە لەبۆ ئەنواعی دەردی بێ شیفا
من بە ڕوویی ڕەشمەوە دێمە لات چی لێم بکەی
چونکی شک نابەم چە جێگای تر حەبیبی کیبریا
چوومە لای ڕۆژی فیراقم دەردی هیجرم عەرز کرد
وەسڵی من یەکسانە فەرمووی بۆ هەموو ئەهلی منا
فانیناسناوی ئەدەبی یا دەرمانی دەردت هەر لە یەک جێگایە بەس
تاکوو ماوی هەر بکەی هاوار خودا هاوار خودا