وەک مورغی پایەبەندم بۆ دانەیی سیاهت

لە کتێبی:
دیوانی فانی
بەرهەمی:
مەلا حوسێن فانی (1883-1983)
 1 خولەک  679 بینین
وەک مورغی پایەبەندم بۆ دانەیی سیاهت
چۆن ماهی نێو کەمەندم بۆ ڕوویی هەمچو ماهت
نەشئەی زوڵاڵی بۆسەم کەی لوتف ئەکەی بفەرمووی
تا جان و دڵ فیدا کەم لە شاهڕاهی ڕاهت
لە ڕێی فیراقی جانان چاوم غەریقی خوێنە
تەنم پڕ زەخمی خەنجەر بەدوو تاقی سیاهت
فەرید و بێنەزیری لە کیشوەر و نەزاکەت
سالاری تیپی حوسنی وەی بم فیدای سپاهت
هەمتایی خۆشە جانا لە ڕەغمی عالەم ئەمما
فانیناسناوی ئەدەبی لە وەعز و نسحەت غەرقی یەمی سەفاهەت