غەریب و شەرمەزار و بێ نەوا ما یا رسول الله

تەخمیسی فانی لەسەر هەڵبەستی نووری
از کتاب:
دیوانی فانی
اثر:
ملا حسین فانی (1883-1983)
 2 دقیقه  1456 مشاهده
غەریب و شەرمەزار و بێ نەواما يا رسول اللەعربی
زەبوونی کاری نافەرمای خوداما يا رسول اللەعربی
ئەگەر چی موو سپیمە ڕوو سیاما يا رسول اللەعربی
دوچاری حیرسی دونیا و ڕیاما يا رسول اللەعربی
ئەسیری پەنجەیی نەفس و هەواما يا رسول اللەعربی
بە مەستی موسکیری دونیا لە ئەوقاتی ئیزاعەتدا
لەداوی دێوی بەدفەرما لەژێر ئەمر و ئیشارەتدا
بە مەشغووڵ بوونی غەیری حەق حەیاتی خۆم بە غارەت دا
لە دەستی نەفسی ئەممارە لە زنجیری ئەسارەتدا
سەراپا غەرقی عسیان و خەتاما يا رسول اللەعربی
لە بەدکاری بە بێهۆشی لە دونیا بێ خەوم قوربان
بە بێعەقڵی دایم بۆ شەت و پەت پەیڕەوم قوربان
عەمەل ناخۆشم و بۆ قەولی خۆشیش خۆشدەوم قوربان
خەجاڵەتبار و شەرمەندە و حەقیر و کەوتووم وا من
لە دەرگەت بەندە ناچیز و گەداما يا رسول اللەعربی
لە گۆشەی ناتەواوی و ناقسیی خۆم زۆر ڕیاکارم
بە بێعاری بە باری کاری بێمەعنا گرانبارم
فەقیری دەرگەیی تۆم و سیەهـ ڕۆژ و تەباکارم
شەفاعەت کە دەخیلت بم گەلێ عاسی گوناهکارم
کە وا زۆر ڕوو ڕەشی ڕۆژی دەواما يا رسول اللەعربی
دەوایی دەردمەندان تووی و ویردی سەر زوبانیش تووی
ڕەوانی قابی مەوجوود و هۆشی نێو سەرانیش تووی
حەبیبم تووی تەبیبم تووی سەفا و سەیری دڵانیش تووی
عیلاجی دەردی عسیانان تەبیبی میهرەبانیش تووی
نەخۆشم بەندە موحتاجی دەواما يا رسول اللەعربی
فیدای خاکی بەر پێی تۆ جانی من قوربان
تەماشایی بکە فرمێسکی چاوی ئاڵی من قوربان
ئەگەر لوتفت هەبی پەیرووزە بەخت و فاڵی من قوربان
بە چاوی مەرحەمەت جارێ بنۆڕە حاڵی من قوربان
لە گۆشەی دەرگەیی لوطفت خزاما يا رسول اللەعربی
نییە بۆ فانیتخلص بێ کەس، بەبێ خاکی دەرت مەئوا
قبووڵم گەر بکەی یاخۆ نەکەی وا من سەرم ناوا
لە مەقدەمگاهی شاهانت هەتا ڕووحم لە تەن ماوە
لە دوو عالەم ئومێدی نووریاعلام بێ کەس بێ تەوانا
بەمە ئاسوودەیی ڕۆژی جەزاما يا رسول اللەعربی