غەریب و شەرمەزار و بێ نەوا ما یا رسول الله

تەخمیسی فانی لەسەر هەڵبەستی نووری
لە کتێبی:
دیوانی فانی
بەرهەمی:
مەلا حوسێن فانی (1883-1983)
 2 خولەک  1459 بینین
غەریب و شەرمەزار و بێ نەواما يا رسول اللەعەرەبی
زەبوونی کاری نافەرمای خوداما يا رسول اللەعەرەبی
ئەگەر چی موو سپیمە ڕوو سیاما يا رسول اللەعەرەبی
دوچاری حیرسی دونیا و ڕیاما يا رسول اللەعەرەبی
ئەسیری پەنجەیی نەفس و هەواما يا رسول اللەعەرەبی
بە مەستی موسکیری دونیا لە ئەوقاتی ئیزاعەتدا
لەداوی دێوی بەدفەرما لەژێر ئەمر و ئیشارەتدا
بە مەشغووڵ بوونی غەیری حەق حەیاتی خۆم بە غارەت دا
لە دەستی نەفسی ئەممارە لە زنجیری ئەسارەتدا
سەراپا غەرقی عسیان و خەتاما يا رسول اللەعەرەبی
لە بەدکاری بە بێهۆشی لە دونیا بێ خەوم قوربان
بە بێعەقڵی دایم بۆ شەت و پەت پەیڕەوم قوربان
عەمەل ناخۆشم و بۆ قەولی خۆشیش خۆشدەوم قوربان
خەجاڵەتبار و شەرمەندە و حەقیر و کەوتووم وا من
لە دەرگەت بەندە ناچیز و گەداما يا رسول اللەعەرەبی
لە گۆشەی ناتەواوی و ناقسیی خۆم زۆر ڕیاکارم
بە بێعاری بە باری کاری بێمەعنا گرانبارم
فەقیری دەرگەیی تۆم و سیەهـ ڕۆژ و تەباکارم
شەفاعەت کە دەخیلت بم گەلێ عاسی گوناهکارم
کە وا زۆر ڕوو ڕەشی ڕۆژی دەواما يا رسول اللەعەرەبی
دەوایی دەردمەندان تووی و ویردی سەر زوبانیش تووی
ڕەوانی قابی مەوجوود و هۆشی نێو سەرانیش تووی
حەبیبم تووی تەبیبم تووی سەفا و سەیری دڵانیش تووی
عیلاجی دەردی عسیانان تەبیبی میهرەبانیش تووی
نەخۆشم بەندە موحتاجی دەواما يا رسول اللەعەرەبی
فیدای خاکی بەر پێی تۆ جانی من قوربان
تەماشایی بکە فرمێسکی چاوی ئاڵی من قوربان
ئەگەر لوتفت هەبی پەیرووزە بەخت و فاڵی من قوربان
بە چاوی مەرحەمەت جارێ بنۆڕە حاڵی من قوربان
لە گۆشەی دەرگەیی لوطفت خزاما يا رسول اللەعەرەبی
نییە بۆ فانیناسناوی ئەدەبی بێ کەس، بەبێ خاکی دەرت مەئوا
قبووڵم گەر بکەی یاخۆ نەکەی وا من سەرم ناوا
لە مەقدەمگاهی شاهانت هەتا ڕووحم لە تەن ماوە
لە دوو عالەم ئومێدی نووریناوی تایبەت بێ کەس بێ تەوانا
بەمە ئاسوودەیی ڕۆژی جەزاما يا رسول اللەعەرەبی