لە بەغدا لەسەر کورسی بەرهەیوانی مزگەوتێک...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  596 مشاهده

لە بەغدا لەسەر کورسی بەرهەیوانی مزگەوتێک دانیشتبووم چاوەڕێی ئەوەم ئەکرد بانگی عەسر بدەن و نوێژ بکەن، هێشا مابووی بۆ بانگ، کتوپڕ کابرایەک بەپەلە هات و هەر لە دوورەوە وتی: ئەوە بۆچ بانگ نەدراوە؟ خۆ، لەو مزگەوتە بانگیان دا! منیش هەروا لەسەرخۆ پێم وت: زۆر سەیرە ئێستا لەو مزگەوتە کابرایەک بە شینەیی ڕۆیشت نوێژ بکا سەیری کرد بانگیان دابوو، وتی: ئەوە بۆچ بانگتان داوە؟ خۆ لەو مزگەوتە بانگ نەدراوە! کابرا دەمی بوو بە تەڵەی تەقیوەوە!