حاجی شێخ ئەمینی تەکیەیی هەبوو، حەسابگر...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  919 مشاهده

حاجی شێخ ئەمینی تەکیەیی هەبوو، حەسابگر بوو، شێخ مەحموودی گومەتیش ژنێکی هەبوو ئەویش هەر حەسابگر بوو. ڕۆژێک باسی پایز و حەسابی پایز ئەکرا، یەکێ لە حاجی شێخ ئەمینی پرسی: پایزی چەندیەتی؟ ئەویش ئەڵێ: لە شێخ مەحموود بپرسین ژنی حەسابگرە! مەحموودیش بەبێوەستان ئەڵێ: حەسابگر ژنمە!