سەید عەلی بسمیللا هەبوو لە سولەیمانی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  625 مشاهده

سەید عەلی بسمیللا هەبوو لە سولەیمانی، کە بسمیللا ئەکرا، ئەو تووڕە ئەبوو. مەلا جەلالی کوڕی مەلا حەسەنی ئابڵاخیش هەبوو، لەوانە بوو کە دەرسی ئەخوێند، بۆ ڕۆژی دوایی شوێنی دەرسەکەیان لێ تێک ئەدا نەیئەزانی.

ڕۆژێک سەید عەلی بەم مەلا جەلالە ئەڵێ: ئەرێ مەلا جەلال! دوێنێ چاوم لێبوو لای بابەعەلی دەرست ئەخوێند، بابەعەلی شوێن دەرسەکەی لێ تێک دابووی، تۆیش هەر کتێبەکەت پەڕەپەڕە ئەکردەوە و نەتئەزانی سەر دەرسەکەت کامەیە! مەلا جەلالیش ئەڵێ: نەوەڵڵا سەی عەلی، ئەوە پەڕەپەڕە کردنەوەکە بۆ ئەوە نەبوو، بۆ ئەوە بوو من ئەموت: ئەم کەلیمەیە بسمیللایە، شێخ بابەعەلی ئەیوت: نا بسمیللا نییە! سەی عەلی قوڕوقەپ ئیتر وشک بوو.