کابرایەک ئەبێ بە میوانی ماڵە کوردێک...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  571 مشاهده

کابرایەک ئەبێ بە میوانی ماڵە کوردێک، بەرخێک ئەکەن بە بریانی و دای ئەنێن، کابرای میوان زۆری برسی ئەبێ، پارووی سەیرسەیر و بە پەلەی لێ دائەگرێ، میوانێکی تریش لەوێ ئەبێ، پێی ئەڵێ: برا بۆچ ئەوەندە لێی بەداخی، خۆ باوکی شەڕە قۆچی لەگەڵ نەکردووی! ئەمیش ئەلێ: برا تۆ بۆچ ئەوەندە دڵت پێی ئەسووتێ، خۆ دایکی شیری پێ نەداوی!