کابرایەکی گەدا چووە بەر قاپی کؤشکێکی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  563 مشاهده

کابرایەکی گەدا چووە بەر قاپی کؤشکێکی گەورە و وتی: قرانێکم بدەنێ. وتیان: نییە. وتی: نەختێ شەکر و چام بەنێ. وتیان: نییە. وتی: تۆزێ ڕۆن. وتیان: نییە. وتی: گوێلە ساوەرێ بڕوێشێ شتێکم بدەنێ. وتیان: نییە. وتی: دەسا چۆڕێ ئاوم بەنێ بیخۆمەوە. وتیان: وەڵڵا ئاویشمان نییە! وتی: کە واتە بۆ دانیشتوون؟ وەرن با دەست بگرین و پێکەوە بگەڕێین. ئێوە لە من لاتترن!