کابرایەکی دەوڵەمەند بوو جلی جوان و پاک...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  579 مشاهده

کابرایەکی دەوڵەمەند بوو جلی جوان و پاک و تەمیزی لە بەردا بوو، بەڵام دەستێکی گۆج بوو، سەروچاوی ئاوڵاوی بوو، چاوێکیشی کوێر ببوو. تووشی کرێکارێکی کورد بوو کە لە قوڕکاری ئەهاتەوە - قاچ و قول و دەست و مەچەک و جلەکانی هەموو قوڕاویی بوون. کابرای گۆجە وتی: سەیری ئەم کابرا گەڵ وقنگ قوڕاوییە بکەن چەند ناشیرینە؟! کابرای کرێکاریش وتی: بە خوا هەقتە! بچۆرە ماڵەوە سەیرێکی سەر و ڕوومەتە جوانەکەی خۆیشت بکە ئەو وەختە ڕەحمەتێک بۆ باوکت بنێرە!