ژنێک مێردێکی هەبوو مرد، لە پاش بەینێ لە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  599 مشاهده

ژنێک مێردێکی هەبوو مرد، لە پاش بەینێ لە خەوا چاوی پێی کەوت، لێی پرسی: پیاوەکە حاڵ و ئەحواڵت چۆنە؟ وتی: زۆر خۆشە. وتی: گوایە لەو زەمانەش خۆشترە کە لەگەڵ منا بووی؟ وتی: هەزار قات. وتی: کە واتە پیاوەکە تۆ خوا تۆزێ باسی بەهەشتم بۆ بکە! وتی: وەڵڵا ئاگام لێ نییە؟ وتی: بۆچ ئەی تۆ لە بەهشتا نیت؟ وتی: ناوەڵڵا لە جەحەننەمام!