جوولەکەیەکی سولەیمانی کۆتاڵفرۆش بە کۆڵان...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
828 مشاهده
جوولەکەیەکی سولەیمانی کۆتاڵفرۆش بە کۆڵانێکا ئەڕوا چاوی لەبەر پێی خۆی نابێ، سەگی لە سەر ڕێگا ئەبێ، پێ ئەنێ بە قاچی سەگەکەدا، پیاوێکی ئاسووری لە باڵەخانەوە چاوی لێ ئەبێ بانگی ئەکا: جووە ئەوە بۆ چی پێت نا بە قاچی باوکتا؟ جوولەکە دەست ئەبا قاچی سەگەکە هەڵئەبڕی و تەماشای ناولنگی ئەکا ئەڵێ: کوا؟ خۆ خەتەنە نەکراوە!