کابرایەک ڕۆژێک دەرپێی لە پێیا نەبوو...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  599 مشاهده

کابرایەک ڕۆژێک دەرپێی لە پێیا نەبوو، دانیشتبوو دەعباکەی شۆر بوۆوە، کوڕێکی منداڵی هەبوو چاوی بە کێری باوکی کەوت، پرسی بابە ئەوە چییە؟ باوکیشی نەیویست پێی بڵێ، وتی: ڕۆڵە ئەوە قاچی سێهەممە! بابە ئەی پێڵاوەکەی کوا؟ وتی: ڕۆڵە لای دایکتە!