کابرایەکی کورد جارێک ڕووەو قیبلە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  704 مشاهده

کابرایەکی کورد جارێک ڕووەو قیبلە دانیشتبوو و دەستی بە ئاو ئەگەیاند. مەلایەک چاوی لێ بوو، چوو لێی کرد بە هەرا وتی: کابرا تەڵاقت کەوت، جارێکی کە توخنی ژنەکەت نەکەوی! چونکە! هەرکەس ڕووە و قیبلە میز بکا تەڵاقی ئەکەوێ. کابرا ئیتر نەچووە لای ژنەکە. مەلا لە پاش بەینێ ژنەکەی مارە کرد! کابرا وتی: بەڵکوو هەلێکم بۆ هەڵکەوێ تۆڵەی خۆم لە مەلا بکەمەوە. کتوپڕ ڕۆژێک بە سەرا چوو و سەیری کرد وا مەلا ڕووە و قیبلە میز ئەکا! وتی: ئای مەلا! ئەوە ڕووە و قیبلە وەستاوی میز ئەکەی؟ بە خوا تەڵاقت کەوت! مەلا وتی: ڕۆڵە سەرەکەیم وەرچەرخاندووە!