جارێک سەید ئەحمەدی خانەقا لە مەلا ساڵحی...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
910 مشاهده
جارێک سەید ئەحمەدی خانەقا لە مەلا ساڵحی «گۆزە پانکە»گۆزە پانکە: بە واوی کراوە، گوندێکە لە دەشتی دزەیی، مەلا ساڵح خەڵکی ئەوێیە. ئەپرسێ ئەڵێ: ئەرێ مەلا! تۆی مەلا ساڵحی گوزەپانکە؟ مەلا ساڵحیش بە سەید ئەڵێ: ئەرێ سەید جەنابتی سەید ئەحمەدی عەلی عیری«عەلی غیر»یش دێیەکە لە دەشتی کەرکووک، هی سەید ئەحمەدی خانەقا بووە، مەلا ساڵح نوختەی عەینەکە لا ئەبا «ی»ێکی موتەکەلیمی پێوە ئەنووسێنێ.؟!