کابرایەکی شەلی قسەزل ڕۆژێک تووشی دەستە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  640 مشاهده

کابرایەکی شەلی قسەزل ڕۆژێک تووشی دەستە ژنێکی جوان ئەبێ، پیرێژنێک لە پێش دەستە ژنەکەوە ئەڕوا. شەلە ئەپرسێ: پوورێ ئەم جوانانە بۆ کوێ ئەبەی؟ پیرێژن ئەڵێ: ئەیانبەم چاکیان ئەکەم! شەلە ئەڵێ: پوورێ بە قوربانت بم هەرچەندە قاچێکم شەلە، بەڵام نێرم! پیرێژن ئەڵێ تکات لێ ئەکەم ڕوو - زەردم مەکە، سوێندیان داوم لە کەری شەلیان چاک نەکەم!