ئەڵێن لە زەمانی زوو لەو سەرشیوی سەقزە...
ئەڵێن لە زەمانی زوو لەو سەرشیوی سەقزە، کابرایەک «شاکە»ی ناو بوو، ژنێکی هەبوو، «شیرین»ی ناو بووە. شاکە هەڵساوە و چۆتە قەڵای «کەرفتو» چل ساڵ نوێژ و ڕۆژوو و بەندایەتی بۆ خوا کردووە. لە پاشا هاتۆتەوە بە ژنەکەی وتووە: شیرین! ئەوا چل ساڵەم تەواو کرد، ئێستا هەقی ئەوەم هەیە کە سێ نیاز بکەم لە خوا و هەرسێکی گیراببێ. جا تۆ بەڵێی داوای چی بکەم؟
شیرین سێ و دووی لێ ناکا ئەڵێ: داوا بکە خوا جوانییەک بدا بە من کە لە دنیادا هاوتام نەبێ! شاکە ئەپاڕێتەوە لە خوا و نیازەکەی گیرا ئەبێ. شیرین ئەوەندە جوان و نازدار ئەبێ لە هەموو دنیادا هەرباسی نازداری ئەو ئەبێ! شیرین کە ناوبانگی خۆی ئەبیێتەوە زۆری پێناچێ، لە خۆی بایی ئەبێ، ئەڵێ: من بەم ناسک و نازدارییە بۆ چی دابنیشم بەلای پیرەمێردێکی واوە کە نان نییە بیخوا! شاکە و منداڵەکانی جێ دێڵێ و ئەڕوا! ئیتر هەموو کەس قوڕاو ئەخواتەوە کە شیرین قسەی لەگەڵ بکا.
ئەم دیمەنە کار ئەکاتە دڵی شاکەی مێردی. شاکە دوعایەکی لێ ئەکا کلکێکی لێ پەیدا ئەبێ! شیرین کە لەسەر ئەو جوانییە ئەم کلکە بە خۆیەوە ئەبینێ، پەشیمان ئەبێتەوە و دێتەوە بۆ لای شاکە و بە دەورەی ماڵەکەدا چەند شەو و ڕۆژ ئەسووڕێتەوە و لە ناو خۆڵ و قوڕا خۆی ئەگەوزێنێ و ئەگری، شاکەش هەر گوێی ناداتێ. لە ئاخرا لە بەر ئەوە دایکی منداڵەکانی! بەم جۆرە شاکە نوێژ و ڕۆژووی چل ساڵی لەسەر خاتوو شیرین دۆڕاند و لە ئاخرا دەس لە گوونان بەرەو ژێر بۆی دەرچوو.